له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور بۆ وڵاتی چین ، كه به یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌و سه‌رۆكه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامیدابێت.
وڵاتی چین بریاریدا وشه‌كانی "قه‌ڵه‌و و به‌راز" له پاڵ ناوی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور لاده‌بات.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش له په‌یوه‌ندی نێوان چین و كۆریای باكوور، له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون دێت بۆ ئه‌و وڵاته، كه به یه‌كه‌م سه‌ردان داده‌نرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
شایانی باسه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كیم له 25-28ی ئاداری بۆ وڵات چین، هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته جارێكی دیكه ئه‌و وه‌سفانه‌یان له پاڵ ناوی سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌كارهێنا، به‌ڵام ئه‌مجاره حكوومه‌تی چین، ئه‌و وه‌سفانه‌ی له ماتۆڕه‌كانی گه‌ڕان و سێرچ لاداوه.
تا ئێستا چین تاكه وڵاتی جیهانه په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور مابێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی بیجینگ پاڵپشتی له هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات بۆ داماڵینی چه‌كی ناووكی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ نه‌پچڕاندووه.
سه‌رچاوه/ ئاژنسهكان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.