Erbil 16°C شەممە 16 تشرینی دووەم 19:56

دوای کۆتایی هاتنی وه‌رزی سه‌رما ئه‌مرۆ له‌ سلێمانی نه‌وت دابه‌شده‌کرێت

به‌ هۆكاری جۆراو جۆر
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 31/3/2018 دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

به‌ هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی پارێزگای سلێمانی كه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و سارده‌و له‌ وه‌رزی سه‌رما و باران باریندا خواست له‌ سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌كات بۆ ئامێره‌كانی خۆگه‌رم كردنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ هۆكاری جۆراو جۆر دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان دواكه‌وت و به‌شێكی كه‌م له‌ هاوڵاتیان توانیان نه‌وت وه‌ربگرن.

شایه‌نی باسه‌ به‌ پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و گاز، ئه‌مڕۆ و له‌ كۆتا رۆژی وه‌رزی سه‌رمادا، نه‌وت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاری سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان دابه‌شده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.