فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌نم درێژتر بكات، ئه‌وا ده‌بمه شایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
بێرنارد لێڤی، سینه‌ماكارو فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسا، له كۆنگره‌ی كورد دوای داعش كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه چوو رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی دێرین كورد و فه‌ره‌نسا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می فرانسوا میتیران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: فه‌ره‌نسا خاوه‌ن هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌یه و، پێویسته به‌رپرسیارێتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و ته‌حه‌دیاتانه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێنه سه‌ر گه‌لی كورد.
گوتیشی: كورد خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزن بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر خودا ته‌مه‌نم درێژتر بكات، ئه‌وا ده‌بمه شایه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.