Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:30

به‌ ڤیدیۆ .. نوێترین ده‌رکه‌وتنی مه‌له‌ک رۆژهات

بۆ ئه‌مساڵ به‌شداری له‌ هیچ ئاهه‌نگێكی بۆنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " مه‌له‌ك رۆژهات " بۆ یه‌كمجار گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له‌ كاتی ژه‌نینی ئامێری ساز بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی رێكه‌وتی 30/3/2018 له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌یه‌كی تازه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت زۆر به‌ لێهاتووی ئامێری ساز ده‌ژه‌نێت .

مه‌له‌ك رۆژهات بۆ ئه‌مساڵ به‌شداری له‌ هیچ ئاهه‌نگێكی بۆنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆز نه‌كردووه‌ ، تا ئیستاش هیچ به‌رهه‌مێكی نوێ و پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ .

جێی باسه‌ ، مه‌له‌ك خه‌ڵكی باكووری كوردستان و چه‌ند ساڵێك ده‌بێت ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ ،له‌ چه‌ند دیدارێكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ كێشه‌ی سیاسی له‌ گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا هه‌یه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی، نیازی وایه‌ بگه‌رێته‌وه‌ باكووری كوردستان .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.