Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:14

هیندستان خانوو له‌سه‌ر رووی مانگ دروستده‌کات

یەكەی نیشتەجێ‌ بوون لەسەر رووی مانگ وەكو خانووه‌كانی دانیشتوانی ئەسكیمۆ ده‌بێت
کوردستان TV
100%


هیندستان ده‌یه‌وێت له‌ سه‌ر رووی مانك یه‌كه‌یه‌كی نیشتجێ بوون دروست بكات ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا  زانایانی بۆشایی ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ بزانن چ جۆره‌ مادده‌یه‌ك بۆ دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر رووی مانگ پێویسته‌ .

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی ناسراو بە (ISRO) لەڕێگەی كۆمەڵێك زاناو كەشتیەوان توانیویانە بەدواداچوون بكەن بۆ دۆزینەوەی شوێنێكی گونجاو بۆ بنیاتنانی یەكەیەكی نیشتەجێ‌ بوون لەسەر رووی هەسارەی مانگ.

به‌ پێی پلانی زاناكان دەركەوتووە كە یەكەی نیشتەجێ‌ بوون لەسەر رووی مانگ وەكو ئەو خانوانە دەبێت كە دانیشتوانی ئەسكیمۆ لەناوچەی بەستەڵەكی باكوور دروستیان كردووە.

جێی باسه‌ تاكه‌ ئێستا به‌ روونی نه‌زانراوه‌ ئایا ژیان لەسەر رووی مانگ گونجاوە یا مرۆڤه‌توانێت له‌ سه‌ر رووی مانك ژیان بگوزه‌رێنێت .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.