د.فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەمیانی کۆنفرانسی (کوردستان دوای داعش)، کە ئهمرۆ هەینی 30/3/2018 لە پاریس بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکردو باسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و بەشداریی کورد لهو ههلبژرادنهدا كرد.
فوئاد حوسێن وتى" بەهۆی ئەو دۆخەی لە ناوچە جێناکۆکەکان هاتووەتە ئاراوە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، کورد نزیکەی 10 کورسی لەو ناوچانە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لەدەست دەدات، بەڵام پێیوایە کورد ئەگەر لەجیاتی 63 کورسی، 50 کورسیشی هەبێت هەر دەتوانێت رۆڵی کاریگەری هەبێت لە پەرلەمانی عێراقدا.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند: "بێگومان قۆناغی هەڵبژاردن زۆر زۆر گرنگە و بۆ ئێمەش گرنگە، چونکە تەواوی پارتە سیاسییەکانی عێراق بیر لەوە دەکەنەوە کە هاوپەیمانێتیی دروستبکەن بۆئەوەی پێکەوە بتوانن حکومەتێکی نوێ دروستبکەن و دایبمەزرێنن، پێمانوایە کورد دەتوانێت یەکێک لە بلۆکە سەرەکییەکان بێت لەناو پەرلەمانی عێراقدا.
راشیگەیاند" دەتوانین هەندێک کورسی بەدەستبهێنین و دەزانین کە ئێستا 63 کورسیمان لە پەرلەمانی عێراق هەیە، پێموایە هەڵبژاردنی داهاتوو دەکرێت نزیکەی 10 کورسی لەدەستبدەین، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچە جێناکۆکەکان هاتوونەتە ئاراوە، تاوەکو ئێستاش زۆر زەحمەت دەبێت پارتە کوردییەکان لەو ناوچانە چالاک بن، کەواتە بێگومان هەندێک کورسی لەو ناوچانەدا لەدەستدەدەین، بەڵام دواجار لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا نزیکەی 50 کورسیمان دەبێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.