Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:30

دوو فڕۆکەی جەنگیی  ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی ئێراندا سووڕانەوە

هێزى ئاسمانى ئێران هه‌ستى پێنه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%


چه‌ند ئاژانسێكى هه‌وال، بلاویان كرده‌وه‌ ، كه‌ دوێنێ پێنجشەممە دوو فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل له‌ جورى F35 ، بەسەر ئاسمانی ئێراندا سووڕاونەتەوە، بەبێ ئەوەی هێزى ئاسمانی ئێران ئاگادارى ئه‌و رووداوه‌بن، كه‌ دواتر هه‌ردوو فرۆكه‌كه‌ گەڕاونەتەوە ئیسرائیل.

دوو فڕۆکەكه‌ى ئیسرائیل لەڕێگەی ئاسمانی سووریا و عێراقەوە، چوونەتە ناو خاکی ئێران و چەندین شوێنیان لە پارێزگاکانی "شیرازو بەندەر عەباس و ئه‌سفەهان" وێنە گرتووەو دواتر به‌ بێ هیچ كێشه‌و ته‌گه‌ره‌یه‌ك له‌لایه‌ن ڕادارانى ئێران، گه‌راونه‌ته‌وه‌ وولاته‌كه‌ى خۆیان.

ڕۆژنامەی "جیروزه‌لم پۆست"ی ئیسرائیل، ئاشكراى كرد ، كه‌ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە بەرزاییه‌كى زۆر بەسەر ئاسمانی کەنداودا تێپه‌ریون و بەسەر ئەو ناوچانەدا سووڕاونەتەوە کە بنکە ناوکییەکانی ئێرانیان تێدایه‌، به‌لام هیچ لایه‌ك نەیانتوانیوە هه‌ست به‌ دزه‌كردنى هه‌ردوو فرۆكه‌كه‌ بکەن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.