ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی سۆران رایگەیاند" ئەو ئەندامەی حدكا، كە ئەمڕۆ بەیانی لە شاری سۆران كوژرا، لەلایەن كوڕهكهیەوە كوژراوەو ئێستاش كوڕەكەى دەستگیر كراوە.
هاووڵاتی ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا ناسراو به ئەحمەد ئێرانی دانیشتووی شاری هه‌ولێر، ته‌مه‌ن 54 ساڵ و كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه چه‌ند رۆژێكه له شاری سۆران له‌لای خزمانی ماوه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستڕێژی گوللـه له ماڵی خزمێكی به زیاتر له 10 گوللـه ده‌كوژرێت.
دوای ئاگاداربوونی پۆلیسی سۆران، ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و دوای بینینی رووداوه‌كه، ته‌رمی كوژراوه‌كه ده‌گوازنه‌وه بۆ پزیشكی دادی سۆران.
له‌م باره‌وه حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاندبوو كە ئەحمەد بە دەستڕێژی کەسانێکی نەناسراو گیانی لە دەست داوە، به‌لام پۆلیسى سۆران ئاشكراى كرد كە ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا لەلایەن كوڕی خۆیەوە كوژراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.