هاووڵاتی ئه‌حمه‌د حوسێن عه‌بدوڵڵا ناسراو به ئەحمەد ئێرانی دانیشتووی شاری هه‌ولێر، ته‌مه‌ن 54 ساڵ و كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه چه‌ند رۆژێكه له شاری سۆران له‌لای خزمانی ماوه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستڕێژی گوللـه له ماڵی خزمێكی به زیاتر له 10 گوللـه ده‌كوژرێت.
دوای ئاگاداربوونی پۆلیسی سۆران، ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و دوای بینینی رووداوه‌كه ته‌رمی كوژراوه‌كه ده‌گوازنه‌وه بۆ پزیشكی دادی سۆران.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆرانیش به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تا ئێستا بكوژانی ئه‌و هاووڵاتیه ده‌ستگیر نه‌كراون و له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیر كردنی تاوانباران و به سزا گه‌یاندنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.