به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: له قه‌ڵادزێ باندێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران كه ژن و مێردێكیان تێدایه.
لە کێڵگەیەکی بەخێوکردنی پەلەوەر لە گوندی (کۆلارە) لە قەڵادزێ، باندێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، باندەکە لە چوار کەس پێکهاتوون و لەنێویاندا ژن و مێردێک هەن.
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند: پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌دواداچوونی هێزه‌كانمان له نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و بنكه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر باندێكی مادده هۆشبهرهكارهكانیان له كێڵگه‌یه‌كی بهخێكوكردنی په‌له‌وه‌ر له گوندی (كۆلاره) ده‌ستگیركرد".
بەگوتەی شۆڕش ئیسماعیل، باندەکە چوار کەسن، له نێویشیاندا ژن و مێردێك هەن و سێ له تۆمه‌تباره‌كانیش دانیانناوه به تاوانه‌كان.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت: "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 53 ده‌نكه حه‌بی جۆری (ترامادۆڵ)، مادده‌یه‌كی دیکەی هۆشبه‌ر له جۆری (شیشه)، ده‌مانچه‌یه‌ك، چه‌ندین كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، چه‌قۆ و كه‌ڵبه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه 3 له تۆمه‌تباره‌كان دانیان ناوه به تاوانه‌كانیاندا كه به وته‌ی خۆیان ته‌نها به‌كاریان هێناوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له ئێستاشدا به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 14 له یاسایی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.