به هۆی سوكایه‌تیكردن به ئه‌ردۆگانی سه‌رۆكی توركیا له رێی گۆرانییه‌كه‌وه، دادگای ئه‌م وڵاته دادگای توركیا بریاری 10 مانگ گرتنی بۆ خاتونه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ " زوهال ئۆلجای " ده‌ركرد .
به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی " ئیلاف " ئه‌م گۆرانیبێژه له مانگی ( 10 ) ی ساڵی رابردوو له ئاهه‌نگێكدا و له كاتی گووتنی گۆراتییهك به ناوی Boşvermişim Dünyaya كه گۆرانییه‌كی كۆنی توركییه به‌ڵام " ئۆڵجای " ناوه‌رۆكی شیعره‌كه‌ی گۆریووه و تێیدا جنێوی به ئه‌ردۆگان داووه و سوكایه‌تی پێكردووه.
شیعره‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه گۆریوه " هه‌موو قسه‌كانت درۆن و قسه‌یه‌كن له بۆشایی ، رۆژێك دێت ژیان ته‌واو ده‌بێت تۆیش ده‌ڵێیت خه‌ونت بینیووه " له كاتی گوتنی گۆرانییه‌كه‌ش به ده‌سته‌كانی نیشانه‌ی جنێو پێشان ده‌دات .
ئۆلجانی ته‌مه‌ن 60 ساڵ كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌می سینه‌مایی و شانۆییه له كاتی دادگاییكردن و لێكۆلینهوهیدا ددانی به‌وه ناوه كه له هه‌موو قسه‌كانی مه‌به‌ستی ئۆ‌ردۆگان بووه و په‌شیمانیش نییه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.