دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی بێره‌وشتی خرایه پاڵ زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی بۆ ئه‌مساڵ به‌شداری له پیچشبركێی شاجوانی وڵاتی ڤه‌نزوێللا ده‌كه‌ن ،رێكخراوی پێشیركێی ئه‌م وڵاته بریاری بریاریدا پێشبركێكه رابگرێت .
پێگه‌ی ئیلاف ئاشكرایده‌كات تۆمه‌تێكی زۆر خراوه‌ته پاڵ زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی به‌شداریی پێشبڕكێكه بوون، هه‌ندێكیان به به‌ڵگه و هه‌ندێكیشیان به‌بێ به‌ڵگه بڵاو بوونه‌ته‌وه، تۆمه‌ته‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن زۆربه‌ی كچه‌كان پێوه‌ندیی تایبه‌ت و سێكسییان له‌گه‌ڵ پیاوانی سه‌رمایه‌دار و به‌رپرسانی وڵاته‌كه هه‌یه.
له ئێستادا رێكخراوی پێشبركێی شاجوانی ڤه‌نزوێللا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه و هه‌ر كچێك تۆمه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ ببێته‌وه، له پێشبڕكێكه دوور ده‌خرێته‌وه.
ساڵانه كچانی ڤه‌نزوێلا زۆرترین چانسیان هه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی شاجوانی دنیا، تا ئێسته 12 جار "واته 12 ساڵ" كچانی ئه‌و وڵاته تاجی شاجوانییان له‌سه‌ر كردووه.
جێی باسه ، یه‌كێك له‌م مه‌رجانه‌ی بۆ به‌شداربووانی پێشبركێی شاجوانی داده‌نرێت بریتییه له خاوێنی ره‌وشت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.