وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم رایگهیاند: لە رۆژی یەکشەمەوە گەنجینهكان لیستی مووچە بە سیستمی نوێ ئامادە دهكهن، دەربارەی خۆپیشاندەران وەزیری دارای گوتی: مووچە خۆران مافی خۆیانە، بەڵام تێکەڵکردنی مافی خەڵک بە سیاسەت و بەمەبەستی ھەڵبژاردن زیانی دەبێت، بۆیە ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە ھەنگاوی گەورەنراوە بۆ شەفاف بوونی حکومەت.
سەبارەت بە سیستمی نوێی مووچە، رێباز حهملان وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان تیڤی ڕایگەیاند ئێستا باری دارایی ھەرێم بەرەو باشتر چووە داھاتی ئێمە سهد و سی ملیار دینار زیاتر بووە، بۆیە بریارماندا دەستکاری پاشکەوتی مووچە بکەین کە لە بەرژەوەندی مووچەخۆراندا بێت ئێستا لە سهد ھەزارە و تا چوارسهد ھەزار دینار ھیچی لێ پاشەکەت ناکرێ لە چوارسهد ھەزار دینار تا پێنج سهد ھەزار دینار بڕی لەسەدا دهی لێ پاشەکەوت دەکرێت و لە رۆژی یەکشەمەوە گهنجینهكان لیستی مووچە بە سیستمی نوێ ئامادە دهكهن.
ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ههروهها ڕاشیگەیاند لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و سهرۆك وهزیرانی بهغدا ئەوە دووپاتکراییەوە کە بەغدا بە گرەنتی ھەموو مانگ بڕی سێسهد و حهڤده ملیار دینار و ڕەنگە زیاتریش بۆ ھەرێم بنێرێ بۆیە ئێمەش دەتوانین ھەموو مانگ بە سیستمی نوێ مووچە دابەش بکەین لە ھەمان کاتیشدا مووچەی خانەنشینی و زیندانی سیاسی ھەموو مانگ دەدرێ بێ دواکەوتن .
وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئێستا نەبوونی سیولە لە بانک کێشەیە بۆ ئێمە و تائێستا چارەسەر نەکراوە بۆیە ھەوڵەکان بۆ ئەوەن ئەو کێشەیەش چارەسەر بکرێ.
دەربارەی خۆپیشاندەران وەزیری دارای ووتی مووچە خۆران مافی خۆیانە بەڵام تێکەڵکردنی مافی خەڵک بە سیاسەت و بەمەبەستی ھەڵبژاردن زیانی دەبێت، بۆیە ھاوڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە ھەنگاوی گەورەنراوە بۆ شەفاف بوونی حکومەت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.