Erbil 7°C شەممە 25 کانوونی دووەم 02:59

داعش پێنج سه‌ربازی له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا کوشت

بازگه‌یه‌كی ساخته‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شاری مووسڵ و ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر دانابوو
کوردستان TV
100%

چه‌كدارانی داعش كه‌ جلوبه‌رگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان پۆشیبوو، بازگه‌یه‌كی ساخته‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شاری مووسڵ و ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر دانابۆوه‌و پێنح سه‌ربازی سوپای عێراقیان كوشت.

نه‌قیب سه‌یفه‌ددین شه‌ممه‌ری، ئه‌فسه‌ر له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی سنوور، رایگه‌یاند:  ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كه‌ جلوبه‌رگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان پۆشیبوو، بازگه‌یه‌كی ساخته‌یان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شاری مووسڵ و ناحیه‌ی ره‌بیعه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر دانابوو.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌و بازگه‌یه‌دا، پێنح سه‌ربازی سوپا كوژراون و چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیان بردراوه‌ و دواتر تیرۆریستانی داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

هه‌روه‌ها گوتی: پێنج سه‌ربازه‌كه‌ به‌رله‌وه‌ی بكوژرێن مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كه‌سوكاریان كه‌ دواتر ته‌رمه‌كانیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌.

هاوكات ئه‌فسه‌ر عه‌قید ئه‌حمه‌د جبوری، له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا پاشماوه‌كانی داعش بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، په‌نا ده‌بنه‌ به‌ر شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و دانانی بازگه‌ی ساخته‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.