یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى هه‌واڵى خۆشى پێده‌گات له‌ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌كه‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ستێره و به‌رگریكارى به‌توانا كیلینى به‌شێوه‌یه‌كى باش گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌و پێكانهى دووچارى ببوو، ڕۆژنامه‌كانى ئیتاڵیا ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و ئه‌ستێره له‌دوا مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌شدارى كردووه له‌گه‌ل یاریزانان
گه‌ڕانه‌وه‌ى كیلینى بۆ یۆڤانتۆس پاڵپشتیه‌كى باش ده‌بێت بۆ یانه‌كه‌ى كه‌بڕیاره یانه ئیتاڵیه‌كه له‌ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا رووبه‌رووى ریال مه‌درید ببێته‌وه .
كیلینى له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى تووشى پێكان بوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه دۆستانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانى به‌شدارى یاریه دۆستانه‌كان ببێت و گه‌ڕایه‌وه یۆڤانتۆس .
سه‌رچاوه‌كانى ئیتاڵى لهڕۆژنامهكان ڕاشیدهگهیهنن به‌رگریكاره بهتواناكهى یۆڤى به‌شێوه‌یه‌كى باش ئاماده‌یه بۆ یاریه‌كانى یانه تایبه‌ت له‌خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌قۆناغى چاره‌گى كۆتای له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.