دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریدابوو دوای جه‌ژن پێداچوونه‌وه به سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كه‌ن، دوێنێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه،دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: ئێمه له نه‌هێشتنی یه‌كجاره‌كی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نزیك بووینه‌ته‌وه‌و هه‌نگاوی گه‌وره‌مان له‌و بواره‌دا نا.
دواتر رێبازحهملان ، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وورده‌كاری ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خسته روو.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ش مووچه‌خۆران خۆشحاڵی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م بریاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه له راگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌ستخۆشیان له‌هێزه‌كانی پۆلیس و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان كرد كه پارێزگاریان لهگردبوونهوهكان كردووه.
راگهینراوهكهی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ئه‌نجومه‌ن ده‌شڵێ : له‌و قۆناغه‌دا گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان راده‌گرین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.