Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 03:50

ڕۆناڵدۆ له‌پێرێزى سه‌رۆک توڕه‌یه‌ و مانچسته‌ر به‌ده‌رفه‌تى ده‌زانی بیگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌کانى له‌هاوینه‌دا

به‌م هۆكاره‌ ڕۆناڵدۆ توڕه‌یه‌ له‌سه‌رۆكى یانه‌
کوردستان TV
100%

پێگه‌ى “Diario gol” ى ئیسپانیا بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ ، یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێك پێش كه‌ش به‌یاریزانى پێشووى ڕۆنالدۆ بكات كه‌له‌ئێستادا له‌ڕیزه‌كانى ریال مه‌دریده‌ ، پێگه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵى مانچسته‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌هاوینه‌ ڕۆناڵدۆ بباته‌وه‌ ڕیزه‌كانى به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى پێشكه‌شى ده‌كات له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى ئه‌ستێره‌ پورتوگالیه‌كه‌ .

ڕۆناڵدۆ له‌ته‌مه‌نى 32 ساڵیدایه‌ له‌ئێستادا ، له‌ساڵى 2009 په‌یوه‌ندى كرد به‌یانه‌ى ریال مه‌درید به‌بڕی 94 ملیۆن یۆرۆ كه‌قه‌ڵاى سپى پێى دا كاتێك گواستیه‌وه‌ ڕیزه‌كانى


ڕۆناڵدۆ یه‌كێكه‌ له‌باشترینه‌كانى ریال مه‌درید له‌مێژووى ئه‌و یانه‌یه‌دا ، توانیویه‌تى ڕیكۆردى نوێ و مێژووی تۆمار بكات ، وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى توانى بۆ پێنج جار نازناوى باشترینى جیهانى وه‌ده‌ست بێنێت 

پێگه‌ى “Diario gol”  ئیسپانى  ڕونكردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ى مانچسته‌ر كه‌نیه‌تى وایه‌ دۆن بگه‌ڕێنێـته‌وه‌ ڕیزه‌كانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه‌ رۆنالدۆ له‌پێرێزى سه‌رۆكى یانه‌ توڕه‌یه‌ له‌ئێستادا به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید ڕایگه‌یاندووه‌ ، ئاماده‌نین گرێبه‌سته‌كه‌ى دۆن تا سالى 2021 نوێبكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى باشترینه‌كه‌ى جیهان توڕه‌ بێ له‌یانه‌ ، مانچسته‌ریونایتد ئه‌م هه‌ڵه‌ به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانى جارێكى دیكه‌ ئه‌ستێره‌كه‌ى پێشووى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ى 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.