ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات و له بری ئه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات.
سروه عه‌بدولواحید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی .. لێره‌وه داوا له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ ده‌كه‌م كه رۆڵی خۆی بگێڕیت له پاراستی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی نه‌كات تا كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی كوردستان، له بری ئه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات، به گوته‌ی ئه‌و چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی ئێستا شه‌رعییه‌تی نه‌ماوه‌و دوژمنی گه‌لی كورده.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.