Erbil 9°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 20:30

شاندێکی حکوومه‌تی عێراق سه‌ردانی ده‌روازه‌یه‌کی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد

پێویستی به‌ كۆنترۆڵكردنی زیاتر له‌ چۆنیه‌تی هاورده‌كردنی كاڵاكان هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

شاندێكی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی گه‌یشتنه‌ شاری سلێمانی و سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رته‌ك ـ پشته‌ یان كرد له‌ سنووری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و به‌دواداچوونیان بۆ كاروباره‌كانی ده‌روازه‌كه‌ كرد و بازرگانانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش له‌ پێشوازی شانده‌كه‌دا بوون.

شاكر عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق و سه‌رۆكی شانده‌كه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ راگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌روازه‌ی سنوورییمان له‌ هه‌موو عێراق هه‌یه‌ و پێشتر به‌ فه‌رمی ناسێنراون، ئه‌مڕۆش له‌م ده‌روازه‌یه‌ راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ و ده‌روازه‌كه‌ خاڵی ئه‌رێنی زۆری تێدایه‌ و ته‌نها پێویستی به‌ كۆنترۆڵكردنی زیاتر هه‌یه‌ له‌ چۆنیه‌تی هاورده‌كردنی كاڵاكان و كاروباره‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ ده‌روازه‌كان، ئه‌و خاڵه‌ نه‌رێنیانه‌ی هه‌یه‌ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی خۆجێی ناوچه‌كه‌ چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.

ده‌روازه‌ی نافه‌رمی سه‌رته‌ك ـ پشته‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌ پارێزگای سلێمانی، له‌ ساڵی ١٩٩١ وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی نافه‌ڕمی له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ هه‌زار ئۆتۆمبێلی باره‌ڵگر له‌م مه‌رزه‌دا كاری گواستنه‌وه‌ی كاڵاو شتومه‌ك و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.