Erbil 30°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 10:25

پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات

لەبارەی پرۆژەی چاکسازییەکەی حکوومەت
کوردستان TV
#7
100%

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی لەبارەی پرۆژەی چاکسازییەکەی حکوومەتەوە ئەنجام دەدات.

شوان ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "بڕیارە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی لەبارەی پرۆژە چاکسازییەکەی حکوومەتەوە ئەنجام بدات".

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی جەختی لەوە کردەوە: "ھێشتا کاتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دیاری نەکراوە، بەڵام دەبێ لە ماوەی ئەم دوو مانگەی ماوە، کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێ ھەروەھا چەند مادەیەک لە پرۆژەکەدا ھەموار بکرێنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە 28/3/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، ئەگەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان هەڵبگیرێت، بە تەواوەتی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.