Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 20:41

عه‌زیز وه‌یسی و دلبه‌ر کلیپێکی دوێت بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

كاره‌كانی تۆماركردنی ئه‌م كلیپه‌ی له‌ كرماشان ته‌واو كردووه‌
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد ( عه‌زیز وه‌یسی و دلبه‌ر جه‌زیری ) گۆرانییه‌كی تازه‌ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

ده‌رباره‌ی بیرۆكه‌ی دروستبوونی ئه‌م گۆرانییه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت ، هونه‌رمه‌ند " عه‌زیز وه‌یسی " ئاشكرایده‌كات ، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل "  دلبه‌ر " ئاهه‌نگیكیان سازدا به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی 2018 له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان لا دروست بوو كه‌ كلیپێك به‌ شێوه‌ی دوێت ئه‌نجامبده‌ن .

ناوبراو وتیشی ،كاره‌كانی تۆماركردنی ئه‌م كلیپه‌ی له‌ كرماشان  ته‌واو كردووه‌ ، دلبه‌ر به‌شه‌كه‌ی خۆی له‌ ئه‌لمانیا تۆماركردووه‌ و كلیپیشی كردووه‌ و بریاره‌ له‌م نزیكانه‌ بۆ " وه‌یسی " بنێرێت  تا تێكه‌ڵ به‌یه‌كتری بكه‌ن و بڵاویبكه‌نه‌وه‌ .

دلبه‌ر جه‌زیری خه‌لكی باكووری كوردستان و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبومێكی گۆرانییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.