دوای دۆزینه‌وه‌ی پارچه میوزیكێكی كه‌نیسه‌یی ئیتالی كه له ساڵی 1731 له لایه‌ن میوزیكژه‌نی جیهانی " جیوفانی باتیستا بیرجۆلیزی " تۆماركراوه ،له ئێستادا هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری ئیتاڵی له میوزیكێكی خۆیدا به‌كاریهێناوه .
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی " رۆیته‌رز " دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پارچه موزیكه كهنیسهیییهی بیرجۆلیزی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئیتالیایی " جۆلیو بڕاندی " كه له‌ناو موزیكێكی خۆی جێی كردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌وه ده‌ستخۆشیی زۆر له بڕاندی كراوه كه توانیویه‌تی ئه‌و موزیكه‌ی 300 ساڵ به‌رله ئێسته تۆمار كراوه و دواتر ,وون بووه، بیخاته‌وه به‌رگوێی خه‌ڵك و هونه‌ری ئیتالی.
جێی باسه ، میوزیكژه‌نی جیهانیی " جیوفانی باتیستا بیرجۆلیزی"، ته‌نیا 26 ساڵ ژیاوه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و ژیانه‌یدا بووه‌ته خاوه‌نی ده‌یان شاكاری موزیكی و له ئیتالیا به هونه‌رمه‌ند و داهێنه‌ری سه‌ده‌ی هه‌ژده ناو ده‌برێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.