Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:04

چین: کۆریای باکوور بەڵێنی داماڵینی چەکی ئەتۆمی داوه‌

سەرۆکی کۆریای باکوور سه‌ردانى چین كرد
کوردستان TV
100%

بەگوێرەی هه‌والێكى رۆیتەرز، رایگه‌یاند" کیم جۆن سەرۆکی کۆریای باکوور لە میانەی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ وڵاتی چین  له‌گه‌ل شی جینگ پینگی سەرۆکی چین كۆبووته‌وه‌و له‌ لایه‌ن خۆیشه‌وه‌ سه‌رۆكى چین رایگەیاندووه‌، كه‌ کیم جۆن سەرۆکی کۆریای باکوور بەڵێنی داماڵینی چەکی ئەتۆمی له‌ وولاته‌كه‌ى داوە.

کیم جۆن، هەروەها بەڵێنی کۆبوونەوەی داوە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمەریکا، لای خۆشییەوە شی جینگ پینگ، بەڵێنی زیاتر نزیکبوونەوەی وڵاتەکەی و بەهێزکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتی کۆریای باکوور داوە.

لە مانگی رابردوودا کیم جۆن رایگەیاند، ئامادەیە ولاتەکەی لە چەکی ئەتۆمی و پرۆگرامی موشەکی دابماڵێت، هاوکات لە ساڵی 2011ەوە یەکەم جارە کیم جۆنگ لە کۆریای باکوور بچێتە دەرەوە و سەردانی ولاتێکی هاوسێی بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.