Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:38

نه‌وزاد هادی: گۆڕان و کۆمه‌ڵ له‌پشت خۆپیشاندانه‌کاندان و هۆکاری توند و تیژییه‌کانن

ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ بووه‌ مینبه‌رێك تا كاندیده‌كان ئیستغلالی بكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئیستغلالی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێریان كردووه‌ به‌ڵام حه‌جمی گۆڕان زیاتره‌ و دیاره‌ به‌ ئاشكرا كاندیده‌كانیان له‌ناو خۆپیشانده‌رانن.

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی كه‌شیرازه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌گۆڕێت پێشبڕكێی حیزبه‌كان و كاندیده‌كانه‌، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ بووه‌ مینبه‌رێك تا كاندیده‌كان ئیستغلالی بكه‌ن و ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه‌ له‌١٢-٥ ئه‌نجامده‌درێت په‌یدا بكه‌ن.

پارێزگاری هه‌ولێر په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌هۆكاری توند و تیژی ناوده‌بات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر كاندید و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌وێ نه‌بونایه‌ هیچ توند و تیژییه‌ك ڕووینه‌ده‌دا. گوتیشی: ئێمه‌ نامانه‌وێت داوای سروشتی خه‌ڵك و مامۆستایان حزب و كاندیده‌كان ئیستغلالی بكه‌ن ،ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ له‌وێن تا ئه‌و حیزب و لایه‌نه‌نانه‌ ئیستغلالی ئه‌و داوا ڕه‌وایانه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌مووچه‌.

نه‌وزاد هاتی ڕه‌تی كرده‌وه‌ ڕێگری له‌خۆپیشاندان بكرێت له‌شاری هه‌ولێر و گوتی:ساڵانه‌ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان بۆ بابه‌تی جیا جیا له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌رێت، ئێستاش ئه‌وانه‌ی كه‌دوور ده‌خرێنه‌وه‌ له‌و خۆپیشاندانه‌ كاندیده‌كان و كه‌سانی حیزبی و په‌رله‌مانتارن، په‌رله‌مانتارێك ده‌توانێت له‌ناو په‌رله‌مان قسه‌ی خۆی بكات كه‌ مینبه‌ری شه‌رعی خۆیه‌تی پێویست ناكات بچێته‌ ناو خۆپیشاندان، یا حیزبه‌كان پێویست ناكات بچنه‌ ناو خۆپیشاندان بۆ نموونه‌ بزوتنه‌وی گۆڕان نوێنه‌ری له‌په‌رله‌مان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه‌ با له‌وێوه‌ په‌یام و قسه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن نه‌ك بچن خۆپیشاندانی داوای ڕه‌وای مامۆستایان ئیستیغلال بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.

هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا خه‌ڵكی كوردستان تێگه‌یشتووه‌ خه‌ریكه‌ گوزه‌ران به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، خه‌ڵكه‌كه‌ ئێستا نیگه‌رانه‌ كه‌ حیزبه‌كان داواكانی ئه‌وان ئیستغلال ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا له‌هه‌ولێر ساڵانه‌ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ده‌كرێت ،گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئیستغلالی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێریان كردووه‌ به‌ڵام حه‌جمی گۆڕان زیاتره‌ و دیاره‌ به‌ ئاشكرا كاندیده‌كانیان له‌ناو خۆپیشانده‌رانن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.