Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 03:03

ئیسپانیا ئه‌رژه‌نتینى دووچارى شکستێکى گه‌وره‌ کرد

له‌یاریه‌كى دۆستانه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌پێناو ئاماده‌كارییان بۆ یارییه‌كانى جامى جیهانى 2018 ى رووسیا به‌یه‌ك گه‌یشتن
کوردستان TV
100%

له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ى ئه‌رژه‌نیتن و ئیسپانیا ، له‌یاریگاى تایبه‌ت به‌ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ، له‌یاریه‌كى دۆستانه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌پێناو ئاماده‌كارییان بۆ یارییه‌كانى جامى جیهانى 2018 ى رووسیا به‌یه‌ك گه‌یشتن 

ئیسپانیه‌كان هه‌ڵبژارده‌ى میوانیان دووچارى شكستێكى گه‌وره‌ كرد كاتێك توانیان یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامى شه‌ش گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك براوه‌ى یاریه‌كه‌ بن ، ئه‌رژه‌نتین له‌و یاریه‌ دۆستانه‌دا بێ به‌ش بوو له‌تواناكانى ئه‌ستێره‌كه‌ى لیۆنێل میسى به‌هۆى پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانى به‌شدار بێت له‌یاریكه‌ .

ئیسكۆ یاریزانى هێلى ناوه‌راستى ریال مه‌درید ، توانى له‌و یاریه‌ ڕۆلێكى باش ببینێ كه‌له‌یاریه‌كه‌دا  هاتریكى تۆمار كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رژه‌نتین  له‌خوله‌كه‌كانى  27،52،74 ، سێ گۆله‌كه‌ى دیكه‌ى ئیسپانیا له‌رێگاى یاریزانان كۆستا له‌خوله‌كى 12 ، ئه‌لكانتارا 55 ، ئه‌سپاس 73 گۆلیان بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان تۆمار كرد 

هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین له‌دووه‌م یاری دۆستانه‌ى ، دووچارى شكست بوو به‌ئه‌نجامێكى قورس یاریه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا به‌كۆتا هێنا ، له‌یارى پێشووى ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا به‌ئه‌نجامى دووگۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بوو .

شوان عه‌زیز


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.