Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:10

چۆنییه‌تی ده‌ستکاریکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشکرا ده‌کرێت

وه‌زاره‌تی دارایی خه‌ریكی دیراسه‌تێكه‌
کوردستان TV
#7
100%

 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی دیراسه‌تێكه‌ بۆ چۆنیه‌تیی ده‌ستكاریكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران .

به‌پێی دیراسه‌ته‌كه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی ده‌كات، له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ، رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ و وه‌كوو ئێستا نامێنێته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌مترین رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت ١٠% ده‌بێت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك مووچه‌كه‌ی ٥٠٠ هه‌زار دینار بێت، ٥٠ هه‌زار دیناری لێ ده‌بڕدرێت و زۆرترین رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتیش ده‌بێته‌ ٣٠%.

ئه‌وه‌ش پێشنیار كراوه‌ كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ٥٠٠ هه‌زار دینار بێت و ئه‌وانه‌شی زۆرترین پاشه‌كه‌وتیان لێ كراوه‌، مووچه‌كانیان به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر زیاد بكرێت .

له‌ ئیچستادا به‌پێی بڕیاری  سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كه‌ له‌ شوباتی ٢٠١٦ جێبه‌جێ ده‌كرێت، زۆرترین رێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ تاوه‌كوو ٧٠%یه‌.

سه‌رچاوه‌: باس

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.