Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:10

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ : که‌سانێک به‌ مه‌به‌ستی دروستکردنی پشێوی ده‌ست بۆ ساخته‌کاری و ته‌زویر ده‌به‌ن

ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌وام فه‌رمییه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌ێنێ، كه‌سانێك به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی پشێوی ده‌ست بۆ ساخته‌كاری و ته‌زویر ده‌به‌ن و لێره‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌وام فه‌رمییه‌ و مامۆستایانی خۆڕاگر ئه‌و ماوه‌یه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ كه‌ له‌ پێشیانه‌، سه‌ركه‌وتووانه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن.

شۆرش غه‌فور گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: وه‌ك پێشتریش ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه‌، هه‌ر نووسراو و بڕیارێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ چاره‌نووسی خوێندن و قوتابیانه‌وه‌ هه‌بێت له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌ په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێك به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ل و مه‌رج و پشێوی له‌ نێو قوتابخانه‌ و مامۆستایان، ده‌ست بۆ ساخته‌كاری و ته‌زویر ده‌به‌ن، وه‌ك چۆن له‌ وێنه‌كه‌دا ڕوونمان كردووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: لێره‌وه‌ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌وام فه‌رمییه‌ و مامۆستایانی خۆڕاگر ئه‌و ماوه‌یه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ كه‌ له‌ پێشیانه‌، سه‌ركه‌وتووانه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن و شانازییه‌كه‌ بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌مخۆره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.