جارێكی دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان كرد به بۆردوومانكردنی گونده‌كانی سنووری برادۆست و له ئێستادا به چڕی ئه‌و ناوچه‌یه بۆردوومان ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگەیاند، دوو فڕۆکە بەرزاییەکانی گوندی کەوێت لە برادۆست بە خەستی بۆردوومان دەکەن و بەو ھۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.
گوتیشی: له ئێستادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌رزاییه‌كانی گوندی كه‌وێت له سنووری سیده‌كانی ناوچه‌ی برادۆست بۆردوومان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانی بۆردوومانكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا نه‌زانراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.