له شاری كه‌ركووك گه‌نجێكی كورد به ده‌سترێژی گوله كوژرا، پاسه‌وانی خوێندنگای پیره مێرده له گه‌ڕه‌كی ئازادی.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به ده‌ستڕێژ گوله گه‌نجێكی كورد ده‌كوژن و به ئۆتۆمبێلێك ڕاده‌كه‌ن بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: كوژراوه‌كه ناوه‌ی ( ح. م )ه پاسه‌وانی خوێندنگای پیره مێرده له گه‌ڕه‌كی ئازادی له پێش خوێندنگاكه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی شاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كان و هێزه عێراقییه‌كان، به هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیاری ناو یه‌كێتی، دیارده‌ی كوشتن و ڕفاندن له شاری كه‌ركووك زیادی كردووه ئه‌مه‌ش بۆشایه‌كی ئه‌منی له‌م شاره دروستكردووه، هه‌روه‌ها هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییانی كورد ده‌ستیپێكردووه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه، هاووڵاتییانیش داوای پاراستنی سه‌ر و ماڵیان له‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.