ن / كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هه‌موو ساڵێ شانۆكاران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا یادی جه‌ژنی شانۆ ده‌كه‌نه‌وه و له‌م رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌نجام ده‌درێت، مێژووی ئه‌م یاده بۆساڵی 1946 ده‌گه‌رێته‌وه كاتێ سێ شانۆ كاری جیهانی(ئه‌رشیبالك ماك لیش ، جۆن برستلی‌ستیلی ، فرانسۆ مۆریاك) وه‌كو ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ئاماده‌كاری بۆ سه‌نته‌ری جیهانی بۆ شانۆ له‌لایه‌ن رێكخراوی یۆنسكۆ ده‌ست نیشان كران.
له ساڵی 1947 پسپۆرانی شانۆ و هونه‌رمه‌ندانی شانۆ كه پێك هاتبوون له (جان لوێ بارۆ، ئارمان سالاكرۆ ، فرانسوا مۆریاك) كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ وه له( 28 حوزه‌یرانی 1948) له كۆنگره‌یه‌كی شانۆیی كه له شاری پراغ به‌سترا ده‌سته‌ی جیهانی بۆ شانۆ به سه‌رۆكاییه‌تی(جۆن برستیلی) راگه‌یندراو ئاماژه به‌چه‌ند خاڵێك كرا وه‌كو: هونه‌ری شانۆ چالاكییه‌كی جیهانییه مرۆڤ له رێگه‌ی شانۆ گوزارشت له خودی خۆی ده‌كات له هه‌ر شوێنێك بێت، شانۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان كۆبكاته‌وه له پێناو ئاشتی له‌هه‌مان كاتدا ئامانجه‌كانی سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ بڵاوكراییه‌وه كه‌بریتی بوون له: فراونكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی شانۆییه‌كان له نێوان شانۆكارندا، ئاڵوگۆركردنی بیروراكان له نێوان ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره شانۆییه‌دا پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی له نێوان گه‌لاندا ده‌ر‌كردنی گۆڤارێك به‌ناوی (شانۆی جیهانی) پاشان له ساڵی 1961 له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی شانۆكاران كه‌له (ڤینا) به‌سترا بریاردار رۆژی 27 ی ئاداری هه‌موو ساڵێك ببێته رۆژی جیهانی شانۆ ده‌ست نیشانی كردنی 27 ئادار چونكه له‌م رۆژه‌دا له پاریس فیستیڤاڵێكی شانۆی به‌ناوی "ساره برنارت" (1844 - 1923) ئه‌نجامدرا وه‌كو رێزلێنانێكیش بۆ كچه ئه‌كته‌ری فه‌رنسی كۆچكركردووه ساره‌برنارت ئه‌م رۆژه به رۆژی جیهانی شانۆ ناوزه‌ند كرا.. كه هه‌ریه‌ك له شانۆكاران (لۆرانس ئۆلیڤێ، رینه ماهی، هیلینه فایكل، پیتر بروك ، جان كۆكتۆ ) له‌و رێوره‌سمه‌دا به‌شدار بوون هه‌ر له‌ساڵی 1962 كاتێ سه‌نته‌ری جیهانی شانۆ (iti ) به مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری شانۆكاران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ست به‌كار بوو زۆربه‌ی وڵاتان له‌م سه‌نته‌ره‌دا ئه‌ندامن عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه.. ئه‌گه‌رچی شانۆكارانی كورد هه‌وڵێكی زۆر یاندا بۆ ئه‌وه‌ی شانۆكارانی كوردیش وه‌كو ئه‌ندامن وه‌ربگیرین به‌ڵام یه‌كێك له‌مه‌رجی ئه‌ندام بوون ئه‌وه‌یه كه‌تۆ ده‌بێت خاوه‌ن ده‌وڵته‌ێكی سه‌ر‌به‌خۆ بیت.
شایانی باسه ساڵانه په‌یامی شانۆ له‌لایه‌ن شانۆكارێك بڵاوده‌كرێته‌وه یه‌كه‌مین په‌یامی شانۆ هه‌ر له‌و ساڵه(1962) له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی فه‌رنسی( جان كۆكتۆ) بڵاوكراییه‌وه له‌و كاته‌وه هه‌موو ساڵێ شانۆكارێك له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه‌بۆ 27 ئادار په‌یامی شانۆ بنوسێت دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری شانۆ په‌یامه‌كه وه‌رده‌گێردرێت بۆ سه‌ر چه‌ندین زمان ئه‌نجا بڵاوده‌كرێته‌وه، په‌یامی شانۆی ساڵی 1995 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌لایه‌ن شانۆكارێكی عه‌رب به‌ناوی (سه‌عدوڵا وونوس) بڵاوكراییه‌وه ..
په‌یامی ڕۆژی جیهانی شانۆیی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن شانۆكاری لوبنانی مایا زه‌بیب نووسراوه ئه‌مه دقه‌كه‌یه‌تی:
ساتی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه، ڕووداوێكی بێهاوتایه و له هیچ چالاكییه‌كی تری سیكۆلارانه‌دا هاوشێوه‌ی نییه. ئاكتێكی ساده‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه، كه له هه‌مان شوێن و هه‌مان كاتدا هه‌ڵیان بژاردووه كۆ ببنه‌وه و به‌شداریی ئه‌زموونێكی هاوبه‌ش بكه‌ن. بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ تاكه‌كان تا پێكه‌وه كۆ ببنه‌وه، ئاڵوگۆڕی بیرۆكه‌كان بكه‌ن و ڕێگا بۆ دابه‌شكردنی باری گرانی ئاكته پێویسته‌كان پێشنیار بكه‌ن، تا ورده ورده په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تییه‌كه‌یان چاك بكه‌نه‌وه و خاڵه هاوبه‌شه‌كانیان بدۆزنه‌وه، له‌جیاتیی خاڵه جیاوازه‌كانیان. لێره‌دایه كه تاكه چیرۆكێك ده‌توانێت هێڵه‌كانی جیهان بكێشێت؛ لێره‌دا ئه‌فسانه‌ی شانۆ دروست ده‌بێت، كه تێیدا نواندن تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كانی جارانی وه‌رده‌گرێته‌وه.
له كلتوورێكی جیهانیدا، كه ترسێكی باڵا له‌وانی تر گۆشه‌گیری و ته‌نیایی له خۆ ده‌گرێت، پێكه‌وه لێره‌بوون، له كرۆكدا، لێره‌دا و له ئێستادا، بریتییه له ئاكتێكی خۆشه‌ویستی، بڕیاردانه بۆ ته‌رخانكردنی كات، دوور له‌و هێزی كێشكردنه‌ی له ئێستادا هه‌یه و ئه‌و خودگه‌راییه خۆپه‌رستییانه‌یه‌ی له كۆمه‌ڵگه مشه‌خۆره خێراكه‌ماندا هه‌یه، كه هێمن ببینه‌وه، ورد ببینه‌وه و پێكه‌وه كاردانه‌وه‌مان هه‌بێت، ئاكتێكی سیاسییه، ئاكتێكی به‌خشنده‌ییه.
چۆن ده‌توانین له دوای كه‌وتنی ئایدیۆلۆژیا سه‌ره‌كییه‌كان و له ژێر سێبه‌ری ددانپێدانانی كه‌وتنی سیستمی جیهانیی ئه‌مرۆ سه‌ده له دوای سه‌ده، دووباره وێنای داهاتوومان بكه‌ین؟ له كاتێكدا سه‌لامه‌تی و ئاسووده‌یی پێشه‌نگی گوتاره باوه‌كانمانن، ده‌توانین به‌شداریی گفتوگۆ ناڕه‌حه‌ته‌كان بكه‌ین؟ ده‌توانین سنووری ناوچه مه‌ترسیداره‌كان ببه‌زێنین به‌بێ ترسی له‌ده‌ستدانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانمان؟
له‌مڕۆدا خێرایی له وه‌رگرتنی زانیاری‌دا، له خودی زانین گرنگتره. دروشمه‌كان زۆر له وشه‌كان به‌نرخترن و وێنه‌ی ته‌رمه‌كان له جه‌سته‌ی هه‌قیقیی مرۆڤه‌كان زیاتر مایه‌ی ڕێزن. لێره‌دا ڕۆڵی شانۆ دێت، ته‌نها له‌پێناو ئه‌وه‌دا نا كه بیرمان بخاته‌وه ئێمه له گۆشت و خوێنین و جه‌سته‌مان قورسایی هه‌یه، به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌وه‌دا كه گشت هه‌سته‌وه‌ره‌كانمان به‌ئاگا بهێنێته‌وه، تا پێمان بڵێت پێویست ناكات ته‌نها ئه‌وانه وه‌ربگرین و به كار ببه‌ین كه چاوه‌كانمان ده‌یانبینێت. لێره‌دا شانۆ دێت تا مانا و هێز به وشه‌كان ببه‌خشێته‌وه، دێت تا گوتاره‌كان له سیاسییه‌كان وه‌ربگرێته‌وه و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ جێگه‌ی دروستی خۆی، كه ئه‌ویش مه‌یدانی بیرۆكه و گفتوگۆیه: مه‌یدانی دیدی گشتی.
له ڕێگای هێزی چیرۆك و خه‌یاڵه‌وه، شانۆ ڕێگای نوێمان بۆ بینینی جیهان و بینینی یه‌كتری پیشان ده‌دت. ئیشی شانۆیه كه بۆشاییه‌ك بۆ بیركردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش له ناوه‌ڕاستی نه‌زانییه‌كدا بخوڵقێنێت، كه ده‌مارگیری ده‌یهاڕێت. كاتێك دووباره ترس له‌وی تر و گوتاری ڕق و ڕابه‌رایه‌تیی پیاوانی سپی‌پێست ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌یدان، له دوای ساڵانێك له ئیشی جیدی و قوربانیی میلیۆنان خه‌ڵك له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنانه بشكێنن و قبووڵنه‌كراو بن… كاتێك فیشه‌ك ده‌نرێت به سه‌ری كچان و كوڕانی گه‌نجه‌وه، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه له به‌رانبه‌ر سته‌م وڕه‌گه‌زپه‌رستیی چۆك دابده‌ن، زیندانی ده‌كرێن… كاتێك هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی جیهانه یه‌كه‌مه‌كان له لایه‌ن كه‌سایه‌تیی توندڕه‌وی ناڕێكخراوه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، كاتێك جه‌نگێكی نه‌وه‌وی هه‌ڵده‌گیرسێت وه‌ك یارییه‌ك له نێوان منداڵه گه‌وره‌كانی پێگه به‌رزه‌كان، كاتێك گواستنه‌وه زیاتر و زیاتر بۆ چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كی دیاریكراو سانسۆر ده‌كرێت، له كاتێكدا ده‌ریا جه‌سته‌ی زیاتری په‌نابه‌ران له هه‌وڵه بێهیواكانیاندا بۆ چوونه قه‌ڵای خه‌ونه وه‌همییه‌كانیان نغرۆ ده‌كات، له كاتێكدا دیواری سنووردار به نرخی گرانتر و گرانتر بونیاد ده‌نرێت: له كوێدا ده‌توانین له جیهانه‌كه‌مان بپرسین، له كاتێكدا زۆرینه‌ی ئامڕازی ڕاگه‌یاندنه‌كان بنه‌ماكانی خۆیان فرۆشتووه‌ته‌وه؟ له كوێدا ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی پێكه‌وه‌یی بكه‌وینه دووباره بیركردنه‌وه له دۆخه ئینسانییه‌كه‌مان له‌پێناو وێناكردنی سیستمێكی جیهانیی باشتر، جگه له دۆستایه‌تیی شانۆ؟ نه‌ك ته‌نها به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه، به‌ڵكو به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی بونیادنراو له‌سه‌ر زانین، نه‌رمی و هێز پێكه‌وه.
به‌وپێیه‌ی من له ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه‌وه دێم، ده‌توانم له‌باره‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌وه بدوێم كه هونه‌رمه‌ندان له كاردا دووچاری ده‌بنه‌وه. به‌ڵام من سه‌ر به نه‌وه‌یه‌كی شانۆكارم كه هه‌ست به تایبه‌تی ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و دیوارانه‌ی ده‌مانه‌وێت بیڕووخێنین، دیواری ڕوون و ئاوێنه‌یین، ئه‌مه‌ش هانمان ده‌دات كه فێر ببین چۆن هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ستن، بگۆڕین و پاڵ به گشت جۆره‌كانی هاریكاری و داهێنان بنێین به‌ره‌وه ئه‌وپه‌ڕی سنوور، كه ڕێی تێبچێت. ئه‌زموونی شانۆمان له هه‌موو فه‌زایه‌كی به‌رده‌ستدا كردووه: له ژێرزه‌میندا، له سه‌ربان، له ژووری میوان، له ڕاڕه‌وه‌كان… له شه‌قامه‌كان بینه‌رانی خۆمان پێك هێناوه، له هه‌ر شوێنێك كه بۆی ده‌چین، له شاره‌كان و دێیه‌كان و كه‌مپی په‌نابه‌ران. توانیومانه له ژینگه‌كانماندا هه‌موو شتێك له سفره‌وه بونیاد بنێینه‌وه ، ڕێگامان بۆ ڕزگاربوون له چاودێری داهێناوه، له كاتێكدا هێشتا هێڵه سووره‌كان ده‌به‌زێنین و ئاڵنگاریی تابۆكان ده‌كه‌ین. گشت شانۆكارانی جیهان له‌مڕۆدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیوارانه ده‌بنه‌وه، له ژێر سێبه‌ری ده‌گمه‌نی شوێنی پاڵپشتیی دارایی و گۆڕانی مامه‌ڵه‌ی سیاسی بۆ چاودێرییه‌كی نوێ.
به‌م جۆره، ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی شانۆكارانه ڕۆڵێكی پێكه‌وه‌ییان هه‌یه، له‌مڕۆدا زیاد له هه‌ر كاتێكی تر ده‌یده‌ن، له ڕووبوڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیواره نوستووه دیار و نادیارانه‌دا. ئه‌مڕۆش زیاد له هه‌ر كاتێك، پێویستمان به بونیادنانه‌وه‌ی ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانمانه به شێوازێكی داهێنه‌رانه، به ڕاستگۆیی و بوێری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانمان و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌كانمان به‌رانبه‌ر ئه‌و جیهانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ین له دروستكردنیدا.
ئێمه وه‌ك شانۆكارانی جیهان، ئایدۆلۆژیایه‌ك یان سیستمێك په‌یڕه‌و ناكه‌ین، به‌ڵكو هاوبه‌شی ده‌كه‌ین له لێكۆڵینه‌وه ئه‌به‌دییه‌كه‌ماندا له‌باره‌ی گه‌ڕان بۆ هه‌قیقه‌ت به گشت فۆڕمه‌كانیه‌وه و له بابه‌ته به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه. ئاڵنگاریی ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمی هێزی چه‌وسێنه‌ره‌وه‌دایه و كۆتا و پێش كۆتا له‌پێناو ته‌ندروستیی مرۆڤبوونماندا.
ئێمه زۆرین، له هیچ ناترسین و له‌پێناو مانه‌وه‌دا لێره‌ین!
شایانی باسه مایا زه‌بیب، ده‌رهێنه‌ر و شانۆكار و نووسه‌ری لوبنانی، ڕۆژی 27ی 3ی 2018 په‌یامی ڕۆژی جیهانیی شانۆ ده‌خوێنێته‌وه. مایا خاوه‌نی چه‌ندین كاری شانۆیی و نووسینی ئه‌كادیمییه له‌سه‌ر شانۆ و دامه‌رێنه‌ری گرووپی شانۆی زوقاقه. ڕێكخراوی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی بۆ 70ه‌یه‌مین ساڵڕۆژی جیهانیی شانۆ، 5 نووسه‌ری وڵاته‌كانی ئاسیا، ئه‌فریقیا، ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ڕۆژی جیهانیی شانۆ بنووسن. له نێویاندا ڕێكخراوه‌كه نووسینه‌كه‌ی مایا زه‌بیبی وه‌كو په‌یامی ڕۆژی جیهانیی شانۆ هه‌ڵبژارد .
جێگه‌ی باسه، له كوردستانیش له‌لایه‌ن شانۆكاران به چه‌ندین چالاكی شانۆیی ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له سه‌رانسه‌ری جیهان چه‌ندین نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كرێن و چه‌ند شانۆكارێكیش خه‌لات ده‌كرێن، هیوادارین له ساڵانی داهاتوودا ئێمه‌ی شانۆكارانی كوردستان، ئه‌م یاده بكه‌ینه‌وه و ئه‌و خه‌ونه‌مان بێته دی، كه ببین به ئه‌ندام له سه‌نته‌ری شانۆی جیهانیدا.
ده‌قی په‌یامه‌كه له‌لایه‌ن (ساڤان ئاكۆ) وه‌رگێردراوه سه‌ر زمانی كوردی
كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.