Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:34

ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک له‌حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى کوردستان

داوا ده‌كات حاجیانى ئه‌مساڵ له‌م به‌رواره‌ ده‌ست به‌مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى ناویان له‌تیروپشك ده‌رچووه‌ بۆ سه‌فه‌رى حه‌جى ماڵى خودا بۆ ساڵى 2018 ، له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژدا له‌به‌روارى 27-3-2018 تاوه‌كو  2-4-2018 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى حه‌ج و عومره‌ى پارێزگاكان و ئیداره‌ى گه‌رمیان بكه‌ن ، ڵه‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانى  پاسه‌پۆرت و بڕى پاره‌ى تێچوو ( 4100) چوار هه‌زار و سه‌د دۆلار بێنن ڵه‌گه‌ڵ خۆیان .  له‌درێژه‌ى ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ ، هه‌ر كه‌سێكی به‌شداربووى سه‌فه‌رى ماڵى خوا له‌كاتى دیارى كراو دوابكه‌وێت و نه‌چێت  بۆ مامه‌ڵه‌ و نه‌بردنى پێداویستیه‌كان ئه‌وا له‌ده‌ستى ده‌چێت و یه‌كێكى یه‌ده‌گ شوێنى ده‌گرێته‌وه‌ بۆیه‌ به‌رپرسیاریتى له‌سه‌ر ئه‌ستى خۆتان له‌كاتى دیارى كراو ده‌ست به‌ مامه‌ڵه‌ى خۆتانه‌وه‌ بكه‌ن 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.