ستیڤ ماكمنه‌مان ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى لێدوانى داوه له‌سه‌ر زێدانى راهێنه‌ر ، كه‌ڕایگه‌یاندووه هیوادارم كارگێرى ریال مه‌درید بڕیارێك نه‌دات له‌سه‌ر ڕۆیشتنى زێدان له‌ڕیزه‌كانى یانه و گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى به‌كۆتا بێت . ئه‌و بڕیاره باش نیه زێدانى ڕۆڵى به‌رچاو و باشى بینیوه بۆ یانه‌كه تێیدا توانیویه‌تى یانه‌كه بگه‌یه‌نێت به‌چه‌ندین نازناو كه‌له‌یانه‌كه‌دا كارێكى نوێ بوو ، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ئێستاش زێدان بۆ ڕیال مه‌درید به‌سوده و ده‌توانێ كاری باش بكات بۆیه هیوادارم بمینێته‌وه بۆ چه‌ند وه‌رزێكى دیكه له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا
له‌م وه‌رزه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له‌به‌شدارى له‌یاریه‌كانى له‌خول و پاڵه‌وانێتى و جامدا ، تایبه‌ت له‌جامى شا كرایه‌ده‌ره‌وه ئه‌نجامى یاریه‌كانى باش نه‌بوون ، له‌لالیگادا ئاستى وه‌ك پێویست نه‌بوو بووه هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ندین خاڵ له‌یاریه‌كان له‌ده‌ست بدات وله‌نازناوى خوله‌كه دوركه‌وێته‌وه ، به‌هۆیه‌وه ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆر ئاراسته‌ى زێدان كرا كه‌كارى ئه‌م ڕاهێنه‌ره ته‌واو بووه به‌هۆى ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه له‌یانه‌دا كه‌ئێستا باجه‌كه‌ى ده‌درێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.