به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له هه‌ژماری خۆی رایگه‌یاند: به هۆی به‌رده‌وامی كاریگه‌ری به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی توركیا پێشبینییه‌كان بۆ كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره ده‌بێت:
به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له هه‌ولێر 25 پله ده‌بێت و نزمترین پله 13 پله ده‌بێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
له سلێمانی به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 23 پله ده‌بێت و نزمترین پله‌ش 14 پله ده‌بێت و ئاسمانی سلێمانی له‌و 48 كاتژمێره‌دا ساماڵ ده‌بێت.
له دهۆك به‌رزترین پله 23 پله ده‌بێت و نزمترین پله‌ش 11 پله ده‌بێت و ئاسمانی دهۆك ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور.
له كه‌ركوك به‌رزترین پله 25 پله ده‌بێت و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 13 پله ده‌بێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمانی باشووری كوردستان بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو ساماڵ ده‌بێت و پێشبینی باران بارین ناكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.