Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:41

پارێزگاری هه‌ولێر: هیچ داواکارییه‌ک بۆ خۆپیشاندان پێشکه‌ش نه‌کراوه‌

بۆ ئه‌مرۆو سبه‌ی
کوردستان TV
#7
100%

كاروباری ناوخۆی پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت: هیچ داواكاریه‌ك بۆ گردبوونه‌وه‌ یان خۆپیشاندان بۆ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ یان ڕۆژانی تر پێشكه‌ش نه‌كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت.

ده‌شڵێت: هه‌ركه‌س و لایه‌نێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بكات ڕاست نیه‌و پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره‌ (11 ) ی ساڵی 2010 ی ڕێكخستنی خۆپیشاندانی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ به‌ پێی ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێت  داواكاریی خۆپیشاندان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی به‌ 48 كاتژمێر پێشكه‌ش به‌ لایه‌نی په‌یوه‌نددار بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.