هونه‌رمه‌ندی كورد " كرمانج باكووری " خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆر خۆشه و زیاتر گۆرانییه‌كانی به شێوه‌زاری بادینی و كرمانجی ئه‌دا ده‌كات و له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ته‌نانه‌ت له ئه‌ورووپاش جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی هه‌یه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا مه‌والی " گه‌نج خه‌لیل "ی كاوێس ئاغای كه تا ئێستا له گوێچكه‌ی گه‌وره و بچووك ده‌زرینگێته‌وه زۆر به جوانی گوته‌وه ، هه‌ر بۆیه له جێی خۆیه‌تی به كاوێس ئاغای بچووك ناوی بێنین .
گۆرانیبێژ " كرمانج باكووری " ناوی ته‌واوی " ئه‌حمه‌د تاهیر ئیسماعیل " ه له ساڵی 1982 له باكووری كوردستان له دایك بووه و له ساڵی 1994 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ئه‌لبوومیكی گۆرانیی و 3 كلیپه و له ئێستادا سه‌رقالی ئاماده‌كردنی ئه‌لبومێكی دیكه‌ی خۆیه‌تی .
جێی باسه ناوبراو له ساڵی 2006 هاتۆته باشووری كوردستان و له ئێستادا له شاری دهۆك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.