Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 13:24

پۆلیسی سلێمانی: هاووڵاتییه‌ک له‌ قه‌زای دوکان کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

هاووڵاتییه‌ك له‌ قه‌زای دوكان به‌ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناو لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-3-2018 ، هاووڵاتییه‌ك له‌ قه‌زای دوكان كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا .

دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌شاری سلێمانی كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ .

پۆلس ده‌شڵێ: هاووڵاتییه‌كه‌ ناوی(ت ، ح) ، ته‌مه‌نی (45)ساڵه‌ و خێزانداره‌ ، به‌پێی زانیارییه‌كان به‌ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.