Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:18

ره‌شه‌بایه‌ک له‌ ئێران 17 قوربانی و زیانێکی زۆری لێکه‌وته‌وه‌

به‌هۆی به‌هێزیی ره‌شه‌باوه‌ كاره‌بای شاری ورمێی سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌ پچڕابوو
ره‌شه‌بایه‌ك له‌ ئێران 17 قوربانی و زیانێكی زۆری لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ره‌شه‌بای به‌هێز له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا له‌ ئێران، بوو هۆی ئه‌وه‌ی له‌ دوو پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و 3 كه‌س ببن به‌ قوربانیی و 14 كه‌سیش بریندار ببن.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان رۆژی شه‌ممه‌ رووخانی دیواری ماڵێك له‌ شارۆچكه‌ی قه‌توری شاری خۆی سه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، كه‌سێك مردووه‌ و 8 كه‌سیش برینداربوونه‌.

هه‌روه‌ها له‌ رووداوێكی دیكه‌شدا داڕمانی ئه‌سكه‌له‌ له‌ ورمێ بوو هۆی برینداربوونی 6 كه‌س.

هه‌روه‌ها له‌ رووداوێكی دیكه‌دا له‌ شاری خۆی رووخانی دیواری ماڵێكی دیكه‌ بوو هۆی كوژرانی كچێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان و 3 كه‌سی دیكه‌ش له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ برینداربوون.

به‌ وته‌ی سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی كۆنتڕۆڵی قه‌یرانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، ئه‌م ره‌شه‌بایه‌ نزیكه‌ی چوار ملیار تمه‌ن زیانی به‌ كه‌رتی خزمه‌تگوزاریی و بیناكانی نیشته‌جێبوون و بازرگانیی له‌ شه‌ش شاری پارێزگاكه‌ گه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌هێزیی ره‌شه‌باوه‌ كاره‌بای شاری ورمێی سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌ پچڕابوو، به‌ڵام به‌رپرسان وتویانه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با ده‌بێ چاوه‌ڕێ بن تا ره‌شه‌با هێور ده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.