Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 00:58

دوای فشاره‌کانی تورکیا.. به‌رپرسێکی یه‌کێتی داوا ده‌کات په‌که‌که‌ له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌کان بکشێته‌وه‌

مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه‌ كوردستانی باكووره‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، خۆشحاڵین به‌ كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ شنگال، داواش ده‌كات  په‌كه‌كه‌ له‌ شوێنه‌كانی باشووری كوردستان بكشێته‌وه‌، چونكه‌ مه‌یدانی خه‌باتی ئه‌وان كوردستانی باكووره‌.

غه‌یاس سورچی، سه‌ركرده‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌ك نه‌ده‌نه‌ ده‌ست سوپای توركیا، بڕیاری كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال، بریارێكی دروست بووه‌ .

هه‌روه‌ها سورچی گوتی:  شنگال شارێكی وێران كراوه‌، ئه‌گه‌ر شه‌رێكی دیكه‌ی لێ رووبدات ،جارێكی دیكه‌ ئێزدییه‌كان تووشی وێرانكاری ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی پێیوایه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌، بریارێكی باشه‌ و ده‌بێ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكشێنه‌وه‌، تا رێگه‌ له‌ هاتنی سوپای توركیا بۆ نێو هه‌رێمی كوردستان بگێرێ.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ مه‌یدانی خه‌باتی په‌كه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كوردستانی توركیا بێت و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێنه‌ ئامانج.

ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ به‌هرۆز گه‌ڵاڵی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی رایگه‌یاندبوو، به‌ بیروڕای من ئه‌گه‌ر توركیا لای خۆیه‌وه‌ یه‌كێتی داخیلی لیستی تیرۆر بكات، مانای وایه‌ ده‌توانێت بێت بۆ سنووری پاریزگای سلیمانی، تكایه‌ با له‌مه‌لیك مه‌لیكتر نه‌بین.

گه‌ڵاڵی به‌به‌رپرسانی یه‌كێتێ ده‌شڵێ: لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاتان بۆ ده‌نێرم كه‌ به‌ئاشكرا ده‌ڵێت یه‌كێتی ده‌عمی په‌كه‌كه‌ ده‌كات، ئه‌و لێدوانه‌ زۆر ترسناكه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی لێدوانی هه‌ندێك كه‌سی ناو یه‌كێتییه‌ كه‌ كامێرای ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌بینن خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی یه‌كێتی له‌ بیر ده‌كه‌ن. باسی هێز ناردن بۆ عه‌فرین ده‌كه‌ن.

له‌ هه‌مانكاتیشدا تاهیر عه‌بدوڵڵا،به‌رێوه‌به‌ری فرِۆكه‌ خانه‌ی نێو سلێمانی رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌وان هیچ برِیارێكی فه‌رمییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌ به‌غداد ئه‌لیۆم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.