Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 01:13

چه‌کدارانی داعش مه‌ترسییان له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌کی نێوان که‌رکوک و به‌غدا دروستکردووه‌

ئێستا نه‌ك به‌شه‌وان له‌رۆژیشدا جموجۆڵیان هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركوك و به‌غدا دروستكردووه‌، به‌تایبه‌ت زۆربه‌ی كات له‌شه‌وان دا مه‌فره‌زه‌كانیان دێنه‌ سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ و خه‌ڵك ده‌كوژن و درفێنن، به‌رپرسانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ لاوازی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌گێرنه‌وه‌.

ئیدریس عادل ، به‌رپرسی كۆمیته‌ی داقوقی باشوری كه‌ركوكی یه‌كێتی، راگه‌یاند: هێزه‌ عێراقییه‌كان ته‌نها  خاڵی سه‌ربازیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌ گشتیه‌كان هه‌یه‌، گونده‌ دووره‌ ده‌سته‌كان هیچ خاڵێكی سه‌ربازی تێدا نییه‌.

گوتیشی: داعش له‌و گوندانه‌وه‌ هێز ره‌وانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كات و رێگه‌ له‌ ئۆتۆمبێل ده‌گرن، خه‌ڵك ده‌كوژن و ده‌رفێنن.

به‌گوته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی، پێشتر هێزی پێشمه‌رگه‌ 30 كم به‌دووری شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كان خاڵی سه‌ربازیان هه‌بووه‌، داعش ده‌ستیان نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام ئێستا نه‌ك به‌شه‌وان، به‌ڵكو له‌رۆژیشدا جموجۆڵیان هه‌یه‌.

هاتنی داعش بۆ سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌شه‌وان دا، ترس و دڵه‌راوكێی لای زۆربه‌ی گه‌شتیاران و هاووڵاتیان دروستكردووه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ئێستادا كه‌متر خه‌ڵك له‌شه‌واندا به‌و شه‌قامانه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریكا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.