Erbil 11°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 08:04

بۆمبێکى لکێندراو به‌ به‌رپرسى هۆبه‌ى هه‌واڵگرى که‌رکوک ده‌ته‌قێته‌وه‌

له‌ نزیك پارێزگاى كه‌ركوك
کوردستان TV
#7
100%

به‌ گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌مشه‌و له‌ نزیك بالچه‌خانه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك ئۆتۆمبێلێكى جۆرى لاندكرۆز نیسان به‌ هۆى بۆمبێكى لكێندراوه‌وه‌ ده‌ته‌قێته‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكیش به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانى

هه‌ربه‌ پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ دوو له‌ سه‌ر نشینانى لاندكرۆزه‌ره‌كه‌ به‌ ناوه‌كانى (مه‌سعود ئه‌كره‌م زه‌نگه‌نه‌ و جونه‌ید یه‌ڵدرم ئه‌حمه‌د ) و شۆفێرێكى ته‌كسى به‌ سه‌ختى بریندار ده‌بن و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى كه‌ركویان ده‌به‌ن

شیاوى باسه‌ مه‌سعود زه‌نگه‌نه‌ به‌ر پرسى هۆبه‌ى هه‌واڵگرى عێراقه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركوك و خاوه‌نى هه‌ردوو كه‌ناڵى ته‌له‌فیزیۆنى( التغیر و كركوك الان )ه‌ بۆمبه‌ لكێندراوه‌كه‌ش به‌ ئۆتۆمبێلى ئه‌ودا ته‌قوته‌وه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.