ئه‌مرۆ داعش بەوێنهوه لە پێگە تایبەتیەكانی خۆی له تۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان له كاتى گوله بارانكردنیان،وێنه‌ى چه‌ند كه‌سێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كانى پێگه‌ى میدیایى گروپى تیرۆریستى داعش كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى خۆى بڵاوى كردووه‌ته‌وه وێنه‌ى نۆ كه‌سى له كاتى گوله بارانكردن بڵاو كردوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه ئه‌و نۆ كه‌سه ى گوله باران كراون سه‌ربه پۆلیسى ئیتحادى حكومه‌تى عێراقن و به‌ر له چه‌ند رۆژێك له سه‌ر رێگه‌ى نێوان كه‌ركوك- به‌غدا رفێندراون پاشان له شوێنێكى نادیار كوژراون
له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و نه‌مانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه جموجۆڵه‌كانى گروپى تیرۆریستى داعش له نێوان شاروشارۆچكه‌كانى ژێر ده‌ستى حكومه‌تى عێراق رووى له زیادبوون كردووه به‌تایبه‌تى پارێزگاى كه‌ركوك به قه‌زاو ناحیه‌كانیه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.