Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:38

سارا دوو به‌رهه‌می نوێ بڵاوده‌کاته‌وه‌

دابت الشمعه‌ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی جه‌زائیری " نادیه‌ "یه‌
کوردستان TV
100%

كچه‌ هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب " سارا فه‌ره‌ج " دوو گۆرانی تازه‌ی بڵاوكرده‌ووه‌ و هیواش ده‌خوازێت به‌رهه‌می زیاتر پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی بكات .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ باس له‌ دوا كاره‌ هونه‌رییه‌كانی ده‌كات  ئاشكرایده‌كات له‌ ماوه‌ی رابردوو 2 گۆرانی تازه‌ی له‌ ژێر ناوی " دابت  الشمعه‌ " و " انت الی "  بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

سارا وتیشی گۆرانی " دابت الشمعه‌ " به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی جه‌زائیری " نادیه‌ " یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ نوێی كردۆته‌وه‌ و موزیكژه‌نی تونسی " موحسن الماتری "  كاری دابه‌شكردنی  بۆ كردووه‌ و " نوبلی فازل " ئاوازی بۆ داناوه‌ و گۆرانییه‌كه‌ به‌ زاراوه‌ی جه‌زائیرییه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ ساڵی 1991 له‌ وڵاتی سوریا له‌ دایك بووه‌ و یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربووانی به‌رنامه‌ی ستار ئه‌كادیمی بوو كه‌ قۆناخه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌راند و له‌ ئێستادا خاوه‌نی ده‌یان گۆرانی و كلیپه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.