Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:01

عوسمان ئۆجه‌لان: په‌که‌که‌ له‌ هێلى نه‌ته‌وه‌ییدا نییه‌

عوسمان ئۆجه‌لان: توركیا ده‌یه‌وێت لووتكه‌ى سه‌ركه‌وتن له‌ قه‌ندیل تۆمار بكات
کوردستان TV
100%


عوسمان ئۆجه‌لان چاودێرى سیاسى له‌ میانه‌ى به‌رنامه‌ى دیڤچوونى كوردستان تیڤیدا، رایگه‌یاند" دواى پاشه‌كشه‌ى په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال، چاوه‌رێ ده‌كه‌ین شه‌رى قه‌ندیل و شنگال پێكه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ى قه‌ندیل به‌شێوه‌یه‌كى دژوارترو فراوانتر رووبدات و توركیاش ده‌یه‌وێت لووتكه‌ى سه‌ركه‌وتن له‌ قه‌ندیل تۆمار بكات. 

ناوبراو ره‌خنه‌ى له‌ سیاسه‌تى په‌كه‌ى گرت و وتى" په‌كه‌كه‌ له‌ هێلى نه‌ته‌وه‌ییدا نییه‌و به‌ بریارى عێراق و توركیا پاشه‌كشه‌ى كردو پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ندین جار داواى له‌ په‌كه‌كه‌ كرد كه‌ شنگال چۆل بكات، به‌لام ئه‌مرۆ له‌سه‌ر بریارى عێراق و توركیا پاشه‌كشه‌ى كرد.

هه‌روه‌ها وتیشى" مه‌به‌ستى توركیا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر قه‌ندیل بۆ ئه‌وه‌یه‌ هێزى خۆیان له‌ سلێمانى و كه‌ركووك نزیكتر بكه‌نه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت توركیا ده‌سه‌لاتى سلێمانى به‌ پشتگیرى په‌كه‌كه‌ ده‌زانن، بۆیه‌ پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر توركیا سیاسه‌تى خۆى نه‌گوڕێت، شه‌رێكى هه‌رێمى له‌ ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات، كه‌ دواتر ده‌بێته‌ شه‌رى نێوان توركیاو ئێران.

له‌باره‌ى عه‌فرینیش، ناوبراو وتى" ئه‌وه‌ى له‌ عه‌فرین روویدا كاره‌ساتێكى گه‌وره‌بوو، ده‌بوایه‌ هێزى كورد پێش شه‌ڕ ناوچه‌ى عه‌فرینى راده‌ستى رژێمى سووریا بكردایه‌و شه‌ڕى نه‌هه‌لبژاردبایه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌و چه‌كه‌ى كه‌ دژى فرۆكه‌ به‌كاردێن له‌ لاى هێزه‌ كوردیه‌كان نه‌بوو، بۆیه‌ دیار بوو كه‌ كورد ناتوانێت تاسه‌ر به‌رده‌وان بێت له‌ شه‌ر، بۆیه‌ پێویسته‌ كورد خۆى له‌ سیاسه‌تى شه‌ركردن دوور بخاته‌وه‌، چونكه‌ له‌م كاته‌دا شه‌ڕ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورددا نییه‌.

بۆ دیتنى ته‌واوى به‌رنامه‌كه‌، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:-

https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/1949166055124741/

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.