Erbil 27°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:22

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ میسر 3 که‌س بوونه‌ قوربانی

ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ژێر ئۆتۆمبێلێكدا
کوردستان TV
100%


له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ شاری ئیسكه‌نده‌رییه‌ باكووری میسر، پۆلیسێک گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سیش برینداربوون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر، له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو كه‌ له‌ژێر ئۆتۆمبێلێكدا له‌سه‌ر رێگایه‌كی شاری ئیسكه‌نده‌رییه‌ چێنرابوو و له‌كاتی تێپه‌ڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌كه‌دا تەقنێنراوە، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ ژمارەیەک له‌ ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌وروبه‌ری زیاینان پێگەیشتووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.