Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:12

موقته‌دا سه‌در مه‌شقکردنى له‌ به‌رده‌ست بیانییه‌کان حه‌رام ده‌کات

هیچیان له‌گه‌ڵ ناخوا و ناخواته‌وه‌
کوردستان TV
100%


رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ عێراق، موقته‌دا سه‌در، رایگه‌یاند، مه‌شقكردن و راهێنانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعشه‌وه‌ حه‌رامه‌.

موتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند: "ئەوە حەرامە و لای ئێمە قەدەغەیە، بەڵام ئەگەر دەتەوێت رێگەپێدانێکی شەرعی بۆ خۆت وەربگرە.

وه‌ك له‌ پرسیارى كارمه‌نده‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌و وه‌ك كارمه‌ندێك رازى نییه‌ به‌ كاره‌كه‌ و ته‌نیا گوێ له‌ وانه‌كان ده‌گرێت و هاوسۆز نییه‌ له‌گه‌ڵ بیانییه‌كان و قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات و به‌ده‌میانه‌وه‌ پێ ناكه‌نێت و هیچیان له‌گه‌ڵ ناخوا و ناخواته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.