Erbil 21°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 16:19

هه‌ڵسوڕاوێکی گۆڕان له‌لایه‌ن به‌رپرسێکی دیاری بزوتنه‌وه‌که‌وه‌ لێده‌درێت

ئاڕاسته‌یه‌كی وا ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ به‌سه‌ر گۆڕاندا كه‌ ئازادی بیروڕا له‌لایان قبوڵ نییه‌
هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی دیاری بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ لێده‌درێت
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌ێنێ، ئاڕاسته‌یه‌كی وا ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ به‌سه‌ر گۆڕاندا كه‌ ئازادی بیروڕا له‌لایان قبوڵ نییه‌ .

سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، رۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، له‌لێدوانێكدا راگه‌یاندووه‌: ماوه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی ته‌وریسی سیاسی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، چه‌ند نووسینێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، كاتژمێر 11:40 خوله‌كی ئه‌مڕۆ(شه‌ممه‌)ش كاتێك له‌گه‌ڵ ئاوات شێخ جه‌ناب، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ سلێمانی وه‌ستاوه‌، سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن، هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتووه‌ و پێی گوتووه‌: تۆ بۆچی ره‌خنه‌ له‌ كوڕی كاك نه‌وشیروان ده‌گرێت؟.

ئه‌و هه‌ڵسوراوه‌ ده‌شڵێ: منیش پێمگوتووه‌ نووسینه‌و په‌یوه‌ندی به‌تۆوه‌ چییه‌ و تۆ چیت ده‌وێت؟”، به‌پێی قسه‌ی سه‌باح له‌و كاته‌دا “سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن زلـله‌یه‌كی تێسره‌واندوه‌و پاشان كه‌سێكی دیكه‌و دوان له‌ پاسه‌وانه‌كانی ناوبراو به‌شه‌ق و بۆكس لێیانداوه‌و كۆمه‌ڵێك براده‌ر له‌ژێر ده‌ستیان ده‌ریانهێناوه‌.

ئه‌و روژنامه‌نووسه‌ گوتیشی: سكاڵا تۆمارناكه‌م چونكه‌ هیچ ئه‌نجامێكی نابێت و پێشبینیش ناكه‌م له‌ناو گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ لێپێچینه‌وه‌ بكرێت ، چونكه‌ ئاڕاسته‌یه‌كی وا ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ به‌سه‌ر گۆڕاندا كه‌ ئازادی بیروڕا له‌لایان قبوڵ نییه‌ .

سه‌رچاوه‌: ئاوێنه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.