Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:43

پێویستە بەهێز تورکیا لە عێراق دەربکرێت

پێویستە بە هێز مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بكرێت بۆ ناچاركردنی تا هێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە
پێویستە بەهێز توركیا لە عێراق دەربكرێت
کوردستان TV
100%

سەركردەیەكی هاوپەییمانێتی دەوڵەتی یاسا كە  نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، پێیوایە پێویستە بە هێز مامەڵە لەگەڵ توركیا بكرێت بۆ ئەوەی هێزەكانی لە عێراق بكێشێتەوە.

زەینەب خەزرەجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە لیستی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند توركیا جگە لە هێز لە هیچی دیكە تێناگات، بۆیە پێویستە بە هێز مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بكرێت بۆ ناچاركردنی تا هێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رێگەكانی دیكەی دانووستان و دیپلۆماسی شكستیان هێنا .

ئەو پەرلەمانتارە داوای كردووە، باڵیۆزی توركیا لە عێراق بانگهێشت بكرێت و بە فەرمی داوی كشاندنەوەی هێزەكانی توركیا، ئاراستەی ئەنقەرە بكرێت.  هەروەها راشیگەیاند كە، سەرۆك كۆماری توركیا هەموو پەیماننامەو عورفە نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە و پێویستە ئەردۆغان ئەوە بزانێت عێراق سووریا نییە.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.