Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:19

پاناڵی تایبه‌ت به‌ هونه‌ری کاریکاتێر سازده‌کرێت

له‌ ژێر ناوی " یه‌كه‌مین دیداری كاریكاتێری كورد "
کوردستان TV
100%


له‌ ژێر ناوی " یه‌كه‌مین دیداری كاریكاتێری كورد " گرووپی 7 ره‌نگه‌ به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ دیداری كاریكاتێری كورد ساز ده‌كات .

بریاره‌ له‌ 1/ 4 ی ئه‌مساڵدا له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان گرووپی 7 ره‌نگه‌ دیداری كاریكاتێری كورد ئه‌نجامبدات كه‌ تیایدا جگه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كاریكاتێری ، پاناڵی تایبه‌ت به‌ هونه‌ری كاریكاتێر سازده‌كرێت ، له‌ هه‌مان كاتیشدا كتێبی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ پانێله‌كه‌دا باسده‌كرێت چاپده‌كرێت .

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌م گرووپه‌ چه‌ند پێشانگایه‌كی تایبه‌تی به‌ هونه‌ری كاریكاتێر كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندان له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان تیایدا به‌شدار بوون .
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.