سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و ئومێدەوارە ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان بێت.
تێریزا مەی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نەورۆز دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەموو کوردەکان پێکەوە بن و ئاهەنگ بگێڕن و ئاوڕیش لە دەستکەوتەکانی رابردوویان بدەنەوە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاماژە بەوەشدەکات، حکومەتی وڵاتەکەی ئومێدەوارە ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و پێکەوەژیان بێت. تێریزا مەی ئومێدی جیهانێکیش دەخوازێت کە تێیدا مافەکانی مرۆڤ و دادی کۆمەڵایەتی و ئازادی رادەربڕین زیاتر بەرەو پێشەوە بڕوات.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەروەها ئومێدەوارە هەر تاکێکی گەلی کورد لەم جەژنی نەورۆزەدا کاتێکی خۆش لەگەڵ هاوڕێ و ئەندامانی خانەوادەکەیشی بەسەرببات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.