Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:40

جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر و ئەنقەرە دەستپێدەکه‌نەوه‌

توركیا: ئەمڕۆ گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لا دەبرێت
کوردستان TV
100%


بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بینالی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لا دەبرێت و گەشتە ئاسمنییەکان دەست پێ دەکەنەوە.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە ئێورارەی ئەمڕۆ هەینی 2018/3/23 پاش چەند مانگ لە ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوان هەولێر و تورکیا، جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر و ئەنقەرە دەستپێدەکه‌نەوه‌.

یڵدرم ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەبەر هەندێ هۆکاری ئەمنی هەتا ئێستا لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەنقەرە و سلێمانی بڕیاریان نەداوە.

پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، تورکیا هاوشێوەی عێراق و ئێران گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.